شادمان مەلا حەسەن: هه‌وڵی ده‌ستگیركردن و ڕه‌شبگیری ئه‌ندامانی به‌ره‌ی گه‌ل بوه‌ستێنن
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، یه‌كێك كه كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی به‌ره‌ی گه‌ل له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، داواكارن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵی "ده‌ستگیركردن و ڕه‌شبگیری ئه‌ندامانی به‌ره‌ی گه‌ل بوه‌ستێنن"، كه ئێستا به سه‌دان كه‌س له زیندانه‌كانن و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی هه‌ولێر، كه‌ركوك و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بون و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی كه‌ناڵی زوم گیراوه، ده‌شڵێت، داوای ئازادكردنی لاهور شێخ جه‌نگی و هاوڕێكانی ده‌كه‌ین".
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ڕای گشتی كرد و ڕایگه‌یاند، "ڕۆژی 22ی ئاب به به‌رچاوی هه‌مو جیهان و حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری سه‌رۆكی یه‌كێتی هێزێكی گه‌وره‌ی 20 هه‌زار كه‌سیی به تانك و تۆپ و باجه‌ری سه‌ربازی و درۆنی خۆكوژی په‌لاماری ماڵی لاهوری شێخ جه‌نگی و شوێنی نیشته‌جێكردنی هاوڕێكانیاندا، له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێردا ئاگربارانی لاله‌زاریان كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو ده‌ستگیركران و ئه‌و هێرشه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای تۆمه‌تی بێبنه‌ما ئه‌نجامدرا، له‌كاتێكدا لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی تازه هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌له، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه كه داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌م و خه‌مساردن".
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن وتیشی، "له هه‌رێمی كوردستان ڕوی پرسیارمان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه ئایا جوڵاندنی ئه‌و هێزانه له سه‌ر فه‌رمانی ئه‌و بوه یاخود بێمنه‌تی و پابه‌ندنه‌بونی ئه‌و هێزانه‌یه به فه‌رمانده‌یی ئه‌و؟، ئه‌و كاره زۆر پرسیار هه‌ڵده‌گرێت و حه‌قه سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه، هه‌روه‌ها لۆمه‌ی حزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و عێراق ده‌كه‌ین كه له ئاست ئه‌و ڕوداوه‌دا بێده‌نگ بون".
ئه‌وه‌شی وت، "داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵی ده‌ستگیركردن و ڕه‌شبگیری ئه‌ندامانی به‌ره‌ی گه‌ل بوه‌ستێنن، كه ئێستا به سه‌دان كه‌س له زیندانه‌كانن و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی هه‌ولێر، كه‌ركوك و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بون و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی كه‌ناڵی زوم گیراوه، هه‌روه‌ها هۆتێل لاله‌زار به‌ته‌واوی وێرانكراوه و له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیش ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین ماڵ و باخدا گیراوه و كه‌لوپه‌له‌كانی براوه، جگه له بردنی گوژمه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پاره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز".
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن ده‌ڵێت، "داواكارین وڵاتانی هاوپه‌یمان و حكومه‌تی فیدڕاڵی و دامه‌زراوه‌ی فیدڕاڵی عێراق و هه‌رێم پێكه‌وه كاربكه‌ن كه هێزه چه‌كداره‌كان له ده‌ستی حزب ده‌ربهێنرێت، هه‌روه‌ها داوای ئازادكردنی لاهور شێخ جه‌نگی و هاوڕێكانی ده‌كه‌ین كه له 22ی ئابی ئه‌مساڵه‌وه له زینداندان".
