شاسوار عەبدولواحید بۆ هاوڵاتیان: پشتیوانیتان لە نەوەی نوێ وەک وایە حەق سەربخەیت
شاسوار عەبدولواحید پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جوڵانەوەیەکی پاک هەیە کە سەرۆکەکەیان لە زینداندایە تەنها لەبەرئەوەی دەیانەوێت خەڵک بە خۆشی بژین و کار و کەسابەتییان هەبێت، ئەگەرنا هیچ زیانێکی بۆ خەڵک نەبووە، بۆیە حەقە خەڵک رۆژی ١١ـی ١١ پاداشتی ئەم هێزە بداتەوە و پشتیوانی نەوەی نوێ بکەن.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە پەیامێکی بلاوکردەوە و وتی، "هیچ زیانێکمان بۆ خەڵک نەبووە و بەهۆی منەوە خوێن لە لوتی کەسێک نەهاتووە و تەنها لەبەر ئەوە لە زیندانم چونکە دەمەوێت خەڵک ژیانێکی خۆش و کار و کەسابەتی هەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، جوڵانەوەیەکی پاک هەیە کە سەرۆکەکەیان لە زینداندایە تەنها لەبەرئەوەی دەیانەوێت خەڵک خۆش بژیت.
لە پەیامەکەیدا بۆ هاوڵاتییان باسی لەوەشکرد، پشتیوانیتان لە نەوەی نوێ وەک وایە حەق سەربخەیت و حەقە خەڵک لە هەڵبژاردنی رۆژی ١١ـی ١١ پاداشتی ئەم هێزە بداتەوە و پشتیوانی نەوەی نوێ بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی ٢٨٨.
