شاسوار عەبدولواحید سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
دادگای سلێمانی بڕیاریدا به زیندانیكردنی شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ.
دادوه‌ری دادگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سێیه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، به‌پشت به‌ستن به‌به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كان بڕیاریدا به‌زیندانیكردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ.
پارێزه‌ری دۆسیه‌كه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی رایگه‌یاند، "دانیشتنه‌كه یاسایی نه‌بو، داوای ئازادكردنی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كه‌ین، ئێمه له‌سه‌ر رێڕه‌وه راسته‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید به‌رده‌وام ده‌بین ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه بێت یان له‌زیندان".
وتیشی، "به‌رده‌وام ده‌بین له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌نگی زیاتریش ده‌هێنین".
رۆژی 11ی (ئاب/8)، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن.
