شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ھیچ بیانوویەک بۆ بۆردوومانکردن نییە
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لەبەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات و رایدەگەیەنێت:"ھیچ بیانوویەک نییە بۆ چەندبارەبوونەوەی بۆردوومان و بەزاندنی کایەی ئاسمانی و سەروەری خاکی عیراق، دەبێت سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرێت".
راشیگەیاندووە:"بەنیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو دۆخە ئاڵۆزە ئەکەین کەشەوی ڕابردوو بەھۆی بۆردوومانە ھەڕەمەکیەکانی سەر شاری ھەولێرەوە سەریھەڵدا کەجگە لەدروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ، ژمارەیەک ھاوڵاتی بێ تاوان بوونە قوربانی، بەردەوامیی ئەم ھێرش و پەلامارانە کەلەناوچە سنورییەکانەوە دەستیپێکرد و ئێستاش ناو شارەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ژیان و ئارامی و سەقامگیری دەشێوێنێت".
هەر لەبەیاننامەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەکردووە:"ھیچ بیانوویەک نییە بۆ چەندبارەبوونەوەی بۆردوومان و بەزاندنی کایەی ئاسمانی و سەروەری خاکی عیراق، دەبێت سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرێت، دەبێت سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرێت کەپێشێلکارییەکی تەواوی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ھاوڵاتیان دەکاتە ئامانج و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە".
