شاندى سه‌رۆكايه‌تى هەرێم له‌گه‌ڵ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/2/5 به كاتى واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مه‌ریكا، شاندى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى فەوزی هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامیه‌تیى فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و دیپلۆماسى له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو سێلست واڵنده‌ر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆبوونه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێویستیى هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان له چوارچێوه‌ى ڕیككهوتنى ستراتیژیى عێراق ـ ئه‌مه‌ریكادا خرانه به‌رباس و بیروڕایان له‌باره‌یه‌ه‌وه، ئاڵوگۆڕ كرد.
شه‌ڕى دژى داعش و ئه‌گه‌ر و لێكەو‌ته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
