شاندێکی بانکی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
ئەحمەد خەزرەجی، بەرپرسی راگەیاندنی بانكی بازرگانی عێراقی (TBI) بە ماڵپه‌ری زوم-ى ڕاگەیاند، سبەینێ لە هەولێر لەگەڵ وشاندی تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە بۆ دانانی میکانیزمێک لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی: سەردانەکە لەسەر راسپاردەی مەحەممەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەو بەشێکە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
بەرپرسی راگەیاندنی بانکی بازرگانیی عێراقی جەختیکردۆتەوە كه بانکەکە بەشدار نابێت لەپڕۆژەی "هەژماری من"ـی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و لە کۆبونەوەکانیشدا باس ناکرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه میدیای سه‌رۆكی خكومهتی هه‌رێمی كوردستان له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌تیمی "هه‌ژماری من" بڵاویكرده‌وه كه ئامانجی سه‌ردانی وه‌فدەکەی بانكی بازرگانی عێراقی بۆ هه‌ولێر، بۆ گفتوگۆکردنە له‌باره‌ی چۆنییەتی به‌شداریكردنی بانكی -TBI- له‌پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من".
