شاندێکی باڵا گەیشتە هەولێر بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ پارێزگای دهۆک
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی باڵا لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێم سەبارەت بە هێرش و لەشکرکێشی تورکیا بۆ پارێزگای دهۆک.
سەرچاوەکان دەڵێن: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتۆتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەردانەکەی شاندەکە بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانی بووە توێژینەوەو ڕەچاوکردنی دوایین پێشهاتەکانی لەشکرکێشی تورکیا.
بەهۆی هاتنی سوپای تورکیا لەم چەند رۆژەی دوایدا بۆ پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی ناوچەی دێکما و دواتر بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکاران لە ناوچەکەدا سەدان خێزانی ناوچەکە ئاوارەبوون. شایەنی ئاماژەیە، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، هێزەكانی سەر بە سوپای توركیا بەرەو ناوچانەكانی بالیتی و كانی ماسی و چیای مەتین و گوندەكانی برادۆست لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوچەكە رۆیشتوون و لەشکرکێشی آن بەردەوامە، لەکاتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کۆمەڵێک هاونشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ دهۆک و خاکی هەرێمی کوردستان، کە لە میدیای فەرمی حکومەتی هەرێم بڵاوکرایەوە دەڵێت: "قبوڵی ناکەین هیچ کەس دەست بۆ یەک بست لە خاکی هەرێمی کوردستان ببات".
زانیاری زیاتر…
چەندین ساڵە سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و زیاتر لە چل بارەگای سەربازی بۆخۆی و هێزەکانی لە پارێزگای دهۆک و ڕۆژهەڵاتی هەولێر دروستکردووە بە بیانوی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەکاتێکدا هێرشە فڕۆکەوانیەکانی تورکیا بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 130 هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا و لەسەرتای ئەمساڵ بەگوێرەی ڕێکخراوەی CPT ئەمریکی، دە هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە کە ئەمانە تەنها ژمارەی ڕاگەیندراوەکانە، لەبەرامبەردا چەندین هاوڵاتی تری مەدەنی لە شەنگال لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا کراونەتە ئامانج.
