شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی ڕەوانەکردنی هێزی بیانی زیاتر د بۆ عێراق ڕەتدەکاتەوە
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ، ڕه‌تیكرده‌وه كه هێزی بیانی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق كرابێت و راشیگه‌یاند، به‌منزیكانه بڕیار بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رده‌چێت.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و ڕاپۆرتانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزی بیانی زیاتر بۆ عێراق ده‌كه‌ن، عێراق پێویستی به هیچ هێزێكی بیانی نییه و بونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش سنورداره به پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری و ڕاهێنان و زانیاری ئه‌منی".
راشیگه‌یاندوه، "كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نزیكن له كاراكردن، كه به‌شێكی په‌یوه‌سته به خشته‌ی كشانه‌وه‌یان له عێراق و چاوخشاندنه‌وه به شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دیدگایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی یاداشت و ڕێككه‌وتنی دوقۆڵی له نێوان عێراق و به‌شێك له وڵاتانی هاوپه‌یمانی سه‌باره‌ت به چه‌كسازی و مه‌شق و ئاڵوگۆڕی زانیاری".
