شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: هەمووان لە پێناو عێراقێکی فیدراڵ و دیموكراتی و فرەنەتەوەو فرە ئاییندا كار بكەین
لە سلێمانی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە وەفدێكی دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم كرد كە پێكهاتبوو لە عەلی ئەلغریفی بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە دیداری بەحر ئەلعلوم بۆ گفتوگۆو د. عەممار ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە دامەزراوەی بەحر العلوم.
بەگوێرەی نوسینگەی رۆژنامەوانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی قووڵ و مێژوویی نێوان بنەماڵەی بەحر العلوم و سەركردەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان و فراوانتركردنی كردەوە.
وەفدی میوان كارو چالاكییەكانی دامەزراوەكەیان بۆ شاڵاو كۆسرەت رەسول روونكردەوەو ئاماژەیان بەوەدا كە ئامانجیانە لە چالاكییەكانی داهاتوویاندا رۆشنبیر و ئەكادیمیانی كورد بەشداری فراوانتر بكەن و هەموو پێكەوە هەوڵ بدەن بۆ پەرەپێدانی گیان لێبووردن و پێكەوەیی لە عیراق.
لای خۆیەوە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ دەستخۆشی لە ستافی دامەزراوەكە كرد بۆ چالاكییەكانیان و هەموو پشتیوانییەكیشی بۆ دەربڕین و هیوای خواست لە داهاتوودا كاری هاوبەش ئەنجام بدەن و وەك چۆن لە رابردوودا سەركردەكانی هەردوولا لەپێناو یەك ئامانج تێكۆشاون، بەهەمان گیانەوە كاربكەن لەپێناو عیراقێكی فیدراڵ و دیموكراتی فرەنەتەوەو فرە ئایین.
