شممەری:له داهاتودا بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی فیدڕاڵی بەرپرسیارێتی ئەمنی ناوەندی پارێزگای کەرکوک و قەزای حەویجە له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد و رایگه‌یاند، له داهاتودا بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی فیدڕاڵی بەرپرسیارێتی ئەمنی ناوەندی پارێزگای کەرکوک و قەزای حەویجە له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ساڵی 2017وه شاره‌كه له ده‌سه‌ڵاتی سوپادایه.
عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری كه‌ركوك، رایگه‌یاند، "لە قۆناغی داهاتو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فیدڕاڵی و وەزارەتی ناوخۆی بەرپرسیارێتی ناو شاری کەرکوک و قەزای حەویجە دەگرنەدەست و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له فه‌رمانده‌یی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس له كه‌ركوك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک رێککەوتن لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەکانی تایبەت بە دانانی کامێراکانی چاودێری لەناوەندی کەرکوک.
وەزیری ناوخۆی عێراق وتیشی، "لە داهاتودا گرنگیی زیاتر بە بازگەکانی پارێزگای کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەدەین و ئامێری زیاتری سۆنەرییان بۆ دابیندەکرێت".
