شنیار ئەنوەر: لەوەتی کورد هەیە یادی جەژن و سەرکەوتنی کردووە بەڵام پارتی یادی خیانەتیشی داهێنا
شنیار ئەنوەر: لەوەتی کورد هەیە یادی جەژن و سەرکەوتنی کردووە کەچی
پارتی یادی خیانەتیشی داهێنا.
شنیار ئەنوەر، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لە یادی 31ـی ئاب لە هەژماری خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، نا حەقی پارتی مەگرن هێندە خیانەتی هەیە، دەستکەوتی نەبوە بۆیە جگە لە خیانەت هیچ کە لە مێژووەکەیدا نیە، خۆ ئەبێت یادی شتێک بکاتەوە، ئەمەریکیەکان و ئەوروپیەکان یادی شەڕی نۆرماندی دەکەنەوە کە رۆژئاوا بەسەر هیتلەردا سەرکەوت، میسرییەکان یادی وەدەرنانی سوپای بەریتانیا دەکەنەوە، تورکەکانیش تا ئێستا شەرمەزاری دەنۆشن بۆ تێکشکاندنیان لە جەنگی جیهانی یەکەم،کەچی پارتی فێرژنە تورکیەکەشی تێپەڕاندوە لەبری شەرمەزاری چەشتن یادی بۆ خیانەتەکانی دەکاتەوە.

شایەنی باسە …
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (31ـی ئابی 2024)، دەیان کادر و لاینگری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکانی هەولێر بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی 31ـی ئابی 1996، کە تیایدا پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوکاری ڕژێمی بەعس هەڵکوتانەسەر هەولێر.
