شەپۆلێكی بەهێزی بارانو هەورە بروسكە هەرێم دەگرێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، كهشناسێك ئاشكرایكرد، شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین و هەورە بروسكە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ بەتایبەتی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست، لەگەڵیدا هاتنی بڕێك شێی زیاتر لەدەریای ناوەڕاستو كەمێكیش لەدەریای سورەوەو سەرەتاش شەپۆلەكە لەناوچە جیاوازەكانی بادینانو موسڵەوە دەستپێدەكات.
وتیشی:"دواتر بۆ كاریگەری فراوان دەبێتو هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە، بارانەكە بەشێوەی تاوە باران دەبێتو هەورە بروسكەو زیادبونی خێرایی باشی لەگەڵدایە".
باسی لەوەشکرد:"لەهەندێک ناوچەی شاخاوی زۆر بەرزە سنوریەكانی باكورو باكوری خۆرهەڵاتی هەرێم بەفرێكی كەم دەبارێت بەو هۆیەوە پلەكانی گەرما ئەگەری هەیە سبهینێ پێنجشەممە بهگوێرهى ناوچە بەڕێژەی 1 تا 3 پلە بۆ 4 پله دابەزێت بەتایبەت پێنجشەممە چەقی دابەزینەكەیە، بهڵام لەشەوی هەینی لەسەر شەممەوە شەپۆلێكی بەهێزی بارانو هەورە بروسكە ڕودەكاتەوە ناوچەكە".
