شەپۆلێکی گەرما ڕووی لە رۆژهەڵاتی ئوسترالیا کردووە و ئەگەری ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان هەیە
ڕۆژی یەکشەممە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا شەپۆلێکی گەرما بەخۆیەوە بینی و ئەگەری ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان زیادبکردووە و دەسەڵاتداران ناچار بوون لە قەدەغەکردنی هەڵکردنی ئاگر لە بەشێکی زۆری ویلایەتی ڤیکتۆریا لەو وڵاتە.
دەزگای کەشناسی ئوسترالیا هۆشداری دا کە ئەمڕۆ یەکشەممە پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی ویلایەتی ڤیکتۆریا کە دووەم ویلایەتە کە زۆرترین دانیشتوانی ئوسترالیا لەخۆ دەگرێت، دەگاتە 45 پلەی سیلیزی و پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما لە مێلبۆرنی پایتەختی ویلایەتەکە بگاتە 38 پلەی سیلیزی.
لە باکووری ڕۆژئاوای ویلایەتی ڤیکتۆریا لە شارۆچکەی میلدورا کە پێشبینی دەکرا پلەی گەرما بگاتە 42 پلەی سیلیزی گەیشتووەتە 32.9 پلەی سیلیزی کە تێکڕای بەرزترین پلەی گەرمی لە مانگی یەکی 2025 تێپەڕاندووە.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بووە هۆی قەدەغەکردنی ئاگر هەڵکردنەوە لە سێ ناوچەی ڤیکتۆریا کە تیایدا کاربەدەستان مەترسی ئاگرکەوتنەوەیان بە "توند" دانا.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری کەشناسی وڵاتی ئوسترالیا لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمرۆ ویلایەتەکانی ڕۆژئاوای ئوسترالیا، نیو ساوت وێلز و تسمانیا ڕووبەرووی شەپۆلی گەرما دەبنەوە.
