شەپۆڵی باران و سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیكرد لەسەرەتاى ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە، بەتایبەتی ڕۆژانی دوشەممە و سێشەممەی داهاتوو، بارستە هەوایەکی ساردو جەمسەریی عێراق بگرێتەوە.
دەستەکە ڕاشیگهیاندووه کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەوایەکی ساردی جەمسەریی بەخێرایی دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەمەش پلەی گەرمی 8 تاوەکوو 10 پلە بەراورد بەڕۆژێک پێشتر نزمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ڕۆژئاواو ناوەڕاست بەبەغداشەوە نزمدەبێتەوە، لەباشوریش وەک خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانێکی ئەووتۆی نابێت.
باسى لهوهشكردوه، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پلەی گەرما لەهەرێمی کوردستان زۆر دادەبەزێت، ئەمەش مانای هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی کەشوهەوای ساردی زستانە دەگەیەنێت، بەڵام ئەم ساردییە بەس نییە بۆ ئەوەی بەفر بە ڕادەیەکی کەم ببارێت.
جەختیکردەوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەوای ساردو باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە، هەرچەندە بارانەکە کورت مەودایە لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا.
رونیشیكردەوە پلەکانی گەرما بۆ ژێر 20 پلە نزم بێتەوە، هەروەها لەکۆتایی هەفتەی داهاتودا پلەی گەرما لەبەغدا دەبێتە 16 پلەی سەدیو ڕەنگە لەموسڵو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 12 پلەی سەدی دابەزێت.
