عێدانی دان بەوەدا دەنێت: بەسڕە بێ ئاوە... کارەساتێکی مێژوویی و چارەسەرێکی درەنگ
ئەمڕۆ دووشەممە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە ئاشکرای کرد کە ئەو بڕە ئاوەی دەگاتە پارێزگاری بەسرە کەمترین ئاستە لە مێژووی عێراقدا. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی شرینیکردنەوەی ئاوی دەریا نزیکەی چوار ساڵ دەخایەنێت تا تەواو دەبێت.
عیدانی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە پارێزگاکە بەڕێوەچوو و،موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "ئەو بڕە ئاوەی کە دەگاتە بەسرە کەمترین ڕێژەیە لە مێژووی عێراقدا، زمانی خوێش گەیشتووەتە هاریسە کە دەکەوێتە باکووری پارێزگاکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رێژەی ئەو ئاوەی لە ڕووباری کارونەوە دەگاتە شەت ئەلعەرەب نزیکە لە سفر، داهاتی پارێزگاکەش لە ڕووباری فوراتەوە لەسەدا سفرە"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئاو لە ڕێگەی ئاورژێنەر و کەناڵەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکان دابەشدەکرێت.
عێدانی دووپاتی کردەوە کە "تانکەرەکانی بەرگری شارستانی بەشدار دەبن لە گەیاندنی ئاو، هاوکات شانەی قەیرانیش لە پەیوەندی هاووڵاتیاندا دەبێت". ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆژەی شرینیکردنەوەی ئاوی دەریا گرێبەستی لەگەڵ کراوە دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران زیادکردنی تێچوونەکەی پەسەندکردووە، بەڵام پڕۆژەکە نزیکەی چوار ساڵی دەوێت بۆ تەواوکردنی".
