عێراق ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی شێوەی جۆراوجۆری پاڵپشتی بۆ ئۆنروا دووپات دەکاتەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئامادەیی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ پێشکەشکردنی شێوەی جۆراوجۆری پشتیوانی لە دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (ئۆنروا).
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە کۆمیساریای گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستینی (ئۆنروا) فیلیپ لازارینی.
وتیشی لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی هەوڵەکانی ئاژانسەکە کرد، لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاستەنگ و ئامانجە راستەوخۆیانەی ڕووبەڕووی دەبێتوە لە لایەن هێزەکانی داگیرکەرەوە، و جەختیان لەسەر گرنگی ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکان و خێراکردن لە گەیاندنی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە کردەوە لەگەڵ کردنەوەی دەروازەکان.
رایگەیاند سودانی جەختی لەسەر ئامادەیی عێراق کردەوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی جۆراوجۆر بۆ ئاژانسەکە کە لە هەردوو دەستپێشخەری لووتکەی عەرەبی و گەشەپێدان کە دوێنێ لە بەغداد بەڕێوەچوو، بەرجەستە بوو، لەوانە دەستپێشخەری دامەزراندنی سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە.
