عێراق داواکاریەکی بەپەلە ئاراستەی هەرێم دەکات
حکومەتی عێراق داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی رادەستکردنی نەوتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، پێشتر چەندین جار شاند و ئاگادارینامەیان بۆ هەرێمی کورستان ناردووە بۆ رادەستکردنی نەوت، بەڵام سودی نەبووە، لە کاتێکدا پێویستبوو هەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە پابەندبێت.
ئاناژەی بەوەکرد، بەردەوامیی خۆدزینەوەی هەرێمی کوردستان لە پابەندییەکانی دوو جار زیانی لە عێراق داوە، جارێک نەوت رادەستناکات و داهاتەکەی ناچێتە گەنجینەی گشتی عێراقەوە، جارێکی دیکە پشکی هەناردەی نەوتی عێراقی لە ئۆپیک کەمکردووە.
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیدا وەزارەتی نەوتدا هاتووە، بەدواداچوون بۆ ئەو زانیاریانە دەکەن ئاماژەن بۆ بەردەوامیی بە قاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، حكومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی یاسایی دەكەوێتە ئەستۆ، وەزارەتی نەوتیش مافی خۆیەتی هەموو رێوشوێنێکی یاسای بەرامبەر بە قاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بگرێتەبەر.
