عێراق داوایەکی پێشکەش کرد بۆ میوانداریکردنی لوتکەی عەرەبی بۆ ساڵی 2025 لە بەغدادی پایتەخت
لە ڕوانگەی گەڕاندنەوەی ڕۆڵی شایستەی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی و هاوتەریب لەگەڵ ئاڕاستەی حکومەت بۆ بەهێزکردنی پێگەکەی و گەیاندنی وێنەیەکی ڕاستەقینەی ئەرێنی لەسەر خۆی، دەستی بە چەسپاندن کرد لەبری ئەو شێواندنە، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی کە وڵاتە دێرینەکەمان توانیەی بە ئیرادە و قوربانیدانی ڕۆڵەکانی بەسەریدا زاڵ بێت.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەت رایگەیاند:-عێراق داوایەکی پێشکەش کرد بۆ میوانداریکردنی لوتکەی عەرەبی بۆ ساڵی 2025 لە بەغدادی پایتەخت و حکومەت هەوڵدەدات پێداویستییەکانی ئەم میواندارییە تەواو بکات، بە شێوەیەک کە لەگەڵ میوانەکان و سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبیدا بگونجێت، بەپێی ڕێسا دیپلۆماسییەکان و لە ئاستی ناوبانگی وڵاتی میوانداردا بێت، بۆیە حکومەت دەستی کردووە بە ئامادەکردن و دابینکردنی پێداویستییە پێویستەکان بۆ ئەم بابەتە.
ئاماژەی بەوەکرد,,ئەو گۆشەگیرییەی کە عێراق بەدەستییەوە دەیناڵاند لە سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری و شەڕی دژ بە تیرۆردا بە درێژایی سەردەمی ڕابردوو، هیچ دەرفەتێکی نەدا بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە بنەڕەتییەکانی دەوڵەت بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە میوانداری کردنی ڕووداوە هەرییەمی و جیهانییە گەورە و گرنگەکان و چەندین دەرفەتی لە دەست دا کە عێراق دەیتوانی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ڕۆڵێکی چالاک و کاریگەری هەبێت,,.
