عێراق سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە،وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، دهستپێكردنهوهی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیلی سەر کەرتی غەززە ئیدانە کرد و بە دڕندانە وەسفی کرد.
وەزارەتی دەرەوە له راگهیندراوێكدا بڵاویکردەوە " وەزارەتی دەرەوەی بهتوندی ئیدانی هێرشه سهربازییهكانی كیانی زایۆنستی دهكات بۆ سهر كهرتی غهززه ، كه له ئهنجام ئهو هێرشانه 404 هاوڵاتی فهلهستینی له ژن و منداڵ و پیر شههید بوون ، بەپێی ئەوەی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕاپۆرتی".
له راگهیندراوهكهد ئهوهیش هاتووه كه" ئەم کردەوە شەڕانگێزانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی پێکدەهێنن و ڕاستەوخۆ خەڵکی مەدەنی بێتاوان دەکەنە ئامانج، ئەمەش پشتڕاستکردنەوەی بەردەوامی سیاسەتی سەرکوت و دەستدرێژییە کە قەوارەی زایۆنیستی بەرامبەر گەلی فەلەستین پەیڕەوی دەکات.
وەزارەتی دەرەوە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم پێشێلکارییە قورسانە و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی لە بەردەوامی هێرشەکان کە پێچەوانەی سەرەتاییترین بنەماکانی مافەکانی مرۆڤن.
وەزارەتی دەرەوە لە راگهیندراوهكهدا پاڵپشتی بهرادهوامی کۆماری عێراقی بۆ گەلی فەلەستین لە خەباتی دادپەروەرانەی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافە ڕەواکانیان لەوان مافی چارەی خۆنووسین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ دووپاتکردەوە.
