عێراق لە ڕێگەی هاوکاریی بەهێز لەگەڵ ڕێکخراوی فاو هەنگاو بەرەو ئاسایشی خۆراک دەنێت
ئەمرۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران ،جەختی کردەوە کە ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ ئاسایشی خۆراک لە بنچینەی هاوکاریمانە لەگەڵ ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو)، لە بواری بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی هاوردە و گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم، هەروەها پشتگیری جوتیاران و کشتوکاڵ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا، کەموتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە : ئەمرۆ یەکشەممە "محەممەد شیاع سوودانی"سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە "شو دۆنیۆ "بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆک وەزیران ،جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکانی بەغدا بۆ ئاو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا کە کاریگەریان لەسەر ژینگە هەبووە و بووەتە هۆی کەمی ئاو و بەبیابانبوون،هەوڵەکانیانی بەرزی نرخاند بۆ ڕۆڵیان لەو پرۆژانەی کە ڕێکخراوی (فاو) لە عێراق جێبەجێیان دەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سوودانی ئاماژەی بەوە داوە کە ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ ئاسایشی خۆراکی بنچینەی هاوکارییە لەگەڵ ڕێکخراوەکە، لە بواری بەهێزکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی هاوردە و بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم،هەروەها پشتگیری جوتیار و کەرتی کشتوکاڵ.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی ئابووری کاربۆن کە لە بەغدا ئەنجامدرا، و واژۆ کردنی لێک تێگەیشتن ، کە عێراق لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان کردی بۆ گەشەپێدانی ئابووری سەوز ،هەروەک ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی 36 ی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ڕێکخراوی FAO کە لە بەغدا ساڵی 2022 ئەنجامدرا جێبەجێ بکرێت و پشت پێبەسترێت بۆ دڵنیایی لە گۆڕان بەرەو سیستەمی تەکنەلۆژی نوێ و پشتگیری پرۆژە بچووکەکان و بەرزکردنەوەی توانای گەنجان و ڕۆڵی ژنان.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو : کە لە بەرامبەردا "شو دۆنیۆ " جەختی کردەوە لەسەر "بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق و ئامادەیی بۆ دەستپێکردنی پرۆژەیەک کە توانای بەرەنگاربوونەوەی گۆرانکارییە کانی کەش و هەوا هەبێت، کە 40 ملیۆن دۆلار تەرخان کراو بەهاوبەشی عێراق و ڕێکخراوەکە.
