عێراق ماڵئاوایی لە یونامی دەکات: ئەزموونێکی دیموکراسی دامەزراو و ڕێچکەی گەشەپێدانی بەردەوام
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دووپاتی كردەوە كە عێراق بە جێگیری و بەهێز بەرەو گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابووری هەنگاو دەنێت، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەركی یۆنامی بەشداری كردووە لە چەسپاندنی پرۆسە دەستوورییەكان لە عێراق.
لە وتارێكیدا لە مەراسیمی فەرمی كە بە بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركی نێردەی هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یۆنامی) كە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەی بوو و ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند : یۆنامی هاوبەشێكی گرنگ بوو بۆ عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد كە یونامی دەستێكی یارمەتیدەر بوو كە درێژكرایەوە بۆ پشتیوانیكردن لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق سیستەمێكی سیاسیی لەسەر بنەمای پرەنسیپەكانی دیموكراسی دامەزراندووە، ڕوونیشیكردەوە یۆنامی بەشداریی لە چەسپاندنی پرۆسەی دەستووری لە عێراقدا كردووە.
سەرۆك وەزیران ووتیشی : شاهیدی پێشكەوتنی بەرجەستە بووین لە بوارەكانی ئەمنی و چاكسازی دامەزراوەیی، ئاماژەی بەوەشكرد حكومەتەكەمان شایەتی كراوەیی دیپلۆماسی بێ وێنە بووە،ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندیمان لەگەڵ یونامی بەهێز دەمێنێتەوە، ڕوونیشیكردەوە عێراق بەشێوەیەكی جێگیر و بەهێز بەرەو گەشەپێدان و گەشەسەندنی ئابووری هەنگاو دەنێت.
سەرۆك وەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ مەرجەعیەكانی ئایینی و هێزە سیاسییەكان و نوخبە كۆمەڵایەتییەكان دەربڕی كە بەشدارییان لە بنیاتنانی ئەزموونی عێراقدا كرد.
