عێراق نیگەرانیی خۆی لە تێکچوونی دۆخی ئەمنی و مرۆیی حەلەب دەربڕی
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نیگەرانیی عێراقی دەربڕی بەرامبەر بەو هێرشانەی لە حەڵەب ئەنجام دەدرێن و ناوچە مەدەنی و نیشتەجێبوونەکان دەکەنە ئامانج.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاند: فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعوودی ئەنجامدا. ئاماژەی بەوەش کرد کە لە پەیوەندییەکەدا بیروڕا دەربارەی بارودۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، بەتایبەتی پێشهاتەکانی دوایی لە کۆماری عەرەبیی سووریا و ڕووداوەکانی شاری حەڵەب، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی ململانێکان و بەردەوامبوون لەسەر ڕێڕەوەکانی گفتوگۆ، بەتایبەتی لە نێوان حکومەتی ڕاگواستراو و سەرکردایەتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە ).
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری دەرەوە نیگەرانیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو هێرشانەی لە حەڵەب ئەنجام دەدرێن و ناوچە مەدەنی و نیشتەجێبوونەکان دەکەنە ئامانج، کە بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران هاووڵاتیی کورد بۆ دەرەوەی ناوچەکانی خۆیان، جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگیی کارکردنی هاوبەش بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا، هەروەها بەردەوامبوونی ئەم ڕووداوانە ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر بارودۆخی عێراق دەبێت.
هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پەیوەندیکردن لەگەڵ برایان لە حکومەتی کارگێڕیی ڕاگواستراو لە دیمەشق و تاوتوێکردنی مەترسییەکانی ئەم پێشهاتانە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان.
لە تەوەرێکی دیکەدا، وەزارەتەکە ڕوونیکردەوە کە بیروڕا دەربارەی بارودۆخی یەمەن ئاڵوگۆڕ کرا، کە تێیدا وەزیر فوئاد حوسێن جەختی لە گرنگیی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کردەوە بەجۆرێک لە بەرژەوەندیی گەلی یەمەنی برادا بێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە پەیوەندییەکە باسی لە گرژی و هەڕەشە گشتییەکان لە ناوچەکە، بارودۆخی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەڵسەنگاندنی دیمەنی ناوچەیی کرد، لەگەڵ کاریگەریی گرژییە ناوچەییەکان لەسەر هەریەک لە عێراق و شانشینی عەرەبستانی سعوودی.
لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا، "باسی پێشهاتەکانی ڤەنزوێلا کرا، بەتایبەتی کاریگەرییە ئەگەرییەکانیان لەسەر نرخەکانی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا
