عێراق وەک وڵاتێکی باوەڕپێنەکراو دیاریکرا لە ڕیزبەندی ئازادی ئابووری
عێراق لە ڕیزبەندی جیهانیدا نەبوو لە ڕیزبەندی ئازادی ئابووری لە ساڵی 2023 دا، کە بەم دواییانە لەلایەن دامەزراوەی کەلەپووری ئەمریکییەوە بڵاوکرایەوە و شارەزایەکی دارایی و ئابووری هۆکارەکەی بۆ ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵاتەکە گەڕاند.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی کەلەپووری ئەمریکی بۆ توێژینەوە و پەروەردە، لەنێو ئەو ۱۸٣ وڵاتەی کە لە چاپی نوێی ڕاپۆرتەکەدا ڕاپرسییان لەسەر کراوە (کە سیاسەت و بارودۆخی ئابووری لە نێوان ۱ی تەممووزی ۲۰۲۱ بۆ ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ لەبەرچاو دەگرێت).
کەمبوونەوەی ئازادی ئابووری لەلایەن 115 لەو وڵاتانەوە تۆمارکراوە، کە هەشتیان نەگۆڕاون، و هەشت وڵات بە عێراقیشەوە ناتوانرێت پۆلێن بکرێن بەهۆی نەبوونی داتای باوەڕپێکراو.
بەپێی ڕاپۆرتەکە "عێراق لە نێوان هەشت وڵات بوو کە لە ڕیزبەندی ئازادی ئابووری نەبوو" بەهۆی نەبوونی داتای باوەڕپێکراو، ئەم هەشت وڵاتە "عێراق وسۆمال وسوریا ولیبیا ولیشنیشتاین وئۆکرانیا وە یەمەن و ئەفگانستان"ـی لەخۆ گرتەوە.
لەم ڕیزبەندیە وڵاتی سەنگافوورە لە ڕیزبەندی یەکەم بوو بۆ ساڵی 2023، بە بەدەستهێنانی 83.9 لە کۆی 100 خاڵ، وە لە ڕیزبەندی دووەم وڵاتی سویسرا هات بە 83.8 خاڵ، وە ئێرلەندا بە سێیەم بە بەدەستهێنانی 82 خال، وە لە دووایی تایوان بە 80.7 خاڵ، وە وڵاتی نیوزلەندا بە پێنجەمین وڵات دیاریکرا بە بەدەستهێنانی 78.9 خاڵ.
