عێراق پشتیوانی بۆ کاندیدبوونی کاردیناڵ ساکۆ بۆ جێگرتنەوەی پاپا فرانسیس ڕادەگەیەنێت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ سێشەممە، پشتیوانی بۆ کاندیدکردنی کاردیناڵ لویس ڕافائیلی یەکەم ساکۆ بۆ شوێنگرەوەی پاپا فرانسیس ڕاگەیاند.
سودانی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، نووسیویەتی"ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ کاردیناڵ لویس ڕافایل یەکەم ساکۆ دووپات دەکەینەوە، وەک تاکە کاندید لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ شوێنگرتنەوەی پاپای کۆچکردوو فرانسیس (ڕۆحی شاد بێت) لە کورسی پیرۆز لە ڤاتیکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەبوونی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی و لێبوردەیی.
وتیشی"وڵاتەکەمان عێراق یەکێکە لەو شوێنانەی کە ڕۆڵەکانی ئاینی مەسیحی بە درێژایی مێژوو بە برایەتی لەگەڵ ئایینەکانی دیکەدا ژیاون، ئەوەش ئەمڕۆ شوێنکەوتووانی هەموو کڵێساکان لەخۆدەگرێت، بەو خۆشەویستی و برایەتییەی کە لە نێو باوەڕدارانی ئایینە جیاوازەکاندا نوێنەرایەتی دەکات.
