عێراق پلانی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نەوت لەرۆژێکدا راگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە،وه‌زاره‌تی نه‌وت پلانی خۆی بۆ گه‌یشتن به به‌رهه‌مهێنانی شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا تا ساڵی 2028 بۆ 2029 راگه‌یاند.
باسم محه‌مه‌د خزر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری نه‌وت بۆ كاروباری ده‌رهێنانی نهوترایگەیاند، پیشه‌سازی نه‌وت به قۆناغه‌كانی پشتگوێخستن تێپه‌ڕیوه، له ئێستادا وه‌زاره‌تی نه‌وت پلانی پێنج ساڵه‌ی هه‌یه بۆ زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز و له ماوه‌ی ساڵی 2028-2029 ده‌گه‌ینه شەش ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پیشه‌سازی نه‌وت له دۆخێكی ته‌ندروستدایه له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ڕه‌وانه كراون بۆ جێبه‌جێكردن، له خولی پێنجه‌م و شه‌شه‌می مۆڵه‌تی ته‌واوكه‌ردا، 14 پڕۆژه‌مان به‌خشی كه به‌سه‌ر 12 پارێزگادا دابه‌شكراون، به‌مزوانه‌ش 138 ملیار پێ سێجا غاز له كێڵگه‌ی فه‌یحا وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت.
