عێراق پێشنیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان وڵاتانی عەرەبی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق،جەختی کردەوە پێشنیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای کرد بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان وڵاتانی عەرەبی برا ،هەروەها هەڵبژاردنی زمانی دیالۆگ بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
وەزیری دەرەوە لە وتەکەیدا رایگەیاند:- کە کێشەی فەلەستین کێشەی سەرەکی دەمێنێتەوە و عێراق هەڵوێستەکانی پێشووی و پشتیوانی خۆی بۆ گەلی فەلەستین دووپاتدەکاتەوە.
هەروەها عێراق پشتیوانی لە هەوڵەکان بۆ سەقامگیری سووریا دەکات و داوا دەکات گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر سووریا هەڵبگیرێن.
حسێن جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق هاوخەمی لەگەڵ سودان دەردەبڕێت و پشتیوانی لە سەروەری ئەو وڵاتە دەکات، هەروەها پشتیوانی لە حکومەتی لیبیا و یەمەن دەکات.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا "فوئاد حسێن " ڕایگەیاند کە عێراق پێشنیاز دەکات لیژنەیەکی وەزاری باڵای کراوە بە ئەندامێتی عێراق و بەحرەین،و ئەمینداریەتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و هەموو ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە خوازیارن ئەندام بن پێک بهێنرێت بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.
