عێراق..داوا دەکرێت گرێبەستی وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی 2020 بكرێتە هەمیشەیی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، داوای كرد گرێبەستی وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی 2020 بكرێتە هەمیشەیی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە چوارچێوەی بەدواداچوونی شەخسی خۆی بۆ مافەكانی كەرتی پەروەردە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنیان، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، بە فەرمی داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە گرێبەستی وانبێژانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵ 2020 بكریتە هەمیشەیی كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەغدا كاردەكەن، دوای ئەوەی زیاتر لە سێ ساڵ خزمەتی گرێبەستیان تەواو كردووە.
لە نامەكەدا، مەندەلاوی جەختیكردەوە: ئەم داواكاریانە لەگەڵ ڕاسپاردەكانی دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران یەكدەگرێتەوە، و تەئكیدیشیكردەوە: لەسەر گرنگی پشتیوانیكردنی مامۆستایان و پەروەردەكاران و ڕاوێژكاران وەك پایەیەكی بنەڕەتی لە بنیاتنانی كۆمەڵگادا.
