عێراقچی: ئەوروپییەکان هیچ "بنەمایەکی ئەخلاقی و یاسایی"یان نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگهیاند، ئەوروپییەکان هیچ "بنەمایەکی ئەخلاقی و یاسایی"یان نییە بۆ چالاککردنی میکانیزمی سناپباک لە ئەنجومەنی ئاسایش، دوای ئەوەی هەڕەشەی دوبارە سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر تاران کرد ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا بەدی نەهێنرێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له "X" نوسیویهتی، "ئەگەر یەکێتی ئەوروپا و ترۆیکای ئەوروپا (ئەڵمانیا، فڕەنسا و بریتانیا) بیانەوێت ڕۆڵ بگێڕن، دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و سیاسەتە ماندوەکانی هەڕەشە و فشارەکان وەلا بنێن، لەنێویاندا میکانیزمی دەستپێکردن، لەکاتێکدا هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی (یان) یاسایییان نییە".
عێراقچی ئهمڕۆ ههینی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هاوبەشی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەوروپی و نوێنەرانی سیاسی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدا، دهڵێت، هاوتا ئەوروپیەکانی ئاگادارکردوهتەوە کە ئەوە ئەمریکایە کە لە ڕێککەوتنی دانوستانی دو ساڵە کشایەوە، کە لە ساڵی 2015 لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە هەماهەنگی کرابو، نەک ئێران و ئەوەش ئەمریکایە کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە مێزی دانوستان کشایەوە و بژاردەی سەربازیی هەڵبژارد نەک ئێران.
ئاماژهی بهوهشكرد، خولێکی نوێی دانوستانەکان تەنیا کاتێک دەتوانرێت ئەنجام بدرێت کە لایەنی بەرامبەر ئامادە بێت بۆ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی دادپەروەرانە و هاوسەنگ و قازانجی هەردولای تیادا بێت.
