عەلی باپیر: له كوردستان ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌دڵی حزب نه‌بێت داده‌خرێت
عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ڕایگه‌یاند، ئۆپۆزسیۆن له وڵاتانی جیهان قسه‌ی وه‌رده‌گیرێت و لێره ده‌بێت دوعا بكه‌یت زیندانیت نه‌كه‌ن، ده‌شڵێت، "له كوردستان ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌دڵی حزب نه‌بێت، داده‌خرێت".
عه‌لی باپیر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی پانێڵێكدا له دیداری میری،کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگه‌یاند، "له هه‌رێمی كوردستان حكومداری به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد نیه، بۆیه ئۆپۆزسیۆنیش نه‌یتوانیوه گۆڕانكاری بكات، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم بوترێت ئۆپۆزسیۆن كاریگه‌ری نه‌بوه، كاریگه‌ری هه‌بوه به‌ڵام نه‌یتوانیوه گۆڕانكاری بكات و ببێته بدلیی هه‌ردو حزبی حكومڕان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت به‌ده‌ستی حزب و ته‌نانه‌ت بچوكتر له حزبه‌وه گرفتاره و هه‌ركاتێك حزب په‌رله‌مانی به‌دڵ نه‌بو دایده‌خات، هه‌ركاتێك حكومه‌تی به‌دڵ نه‌بو وه‌زیره‌كان ده‌نێرێته ماڵه‌وه و ئیفلیجی ده‌كات، ده‌سه‌ڵات دادوه‌ری ئه‌گه‌ر ده‌سته‌مۆ نه‌بو به‌جۆرێكی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، بۆیه كاتێك ئه‌و ئۆپۆزسیۆنهشی كه ده‌بێت نائاسایی ده‌بێت.
عه‌لی باپیر باسی له‌وه‌شكرد، له بریتانیا ئۆپۆزسیۆن حكومه‌تی سێبه‌ری هه‌یه و ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت به‌ڵام لێره ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن دوعا بكات كه سجن نه‌كرێت.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌شڵێت، "نائومێدم له‌وه‌ی هه‌ردو حزبی حوكمڕان بتوانن گۆڕانكاری بكه‌ن و بتوانن خۆیان چاك بكه‌ن و گۆڕانكاری به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بهێنن، تا ئێستا به‌رپرسێكی ئه‌م هه‌رێمه‌م نه‌بینیوه كه بڵێت، خه‌ڵكی كوردستان ئێمه كه‌مته‌رخه‌م بوین".
