عەلی باپیر: موسڵمانان ئامادەن خوێنیان پێشکەشی خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە بکات
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، لە ئێستادا رێگە نییە تا بچنە فەڵەستین و کەرتی غەززەش ئابڵوقەیلەسەرە، لە کاتی خۆشیدا خەباتی چەکدارییان کردوە و ترسیان لە بەشداریکردن لە جەنگ نییە، بەڵام لەئەگەری درێژە کێشانی جەنگەکە ئەگەری هەیە خەڵک لە هەرێم و عێراق وڵاتانی دیکەوە بەشداری ئەوجەنگە بکەن.
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە وتارێکدا رایگەیاند، هەندێک پرسیارێکیان ئاڕاستە دەکەن وپێیان دەڵێن بۆچی ناچنە فەڵەستین، ئەویش دەڵێت، هەموان باش دەزانن رێگا بۆ چونە ناو فەڵەستین نییەو کەرتی غەززە ئابڵوقەی لەسەرە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی خۆشیدا هێندە خەمابتی چەکداریان لە شاخ کردوە بۆیە ئێستا هیچترسێکیان لە جەنگ نییە، دور نیە جەنگی ئیسرائیل و غەززە درێژەبکێشێت، ئەو کاتەش لە عێراق وهەرێمەوە خەڵک دەچێت بۆ جەنگی غەززە.
ئەوەشی خستەڕو، موسڵمانان ئامادەن خوێنیان پێشکەشی خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە بکات، بێهەڵوێستی دەوڵەتە عەرەبییەکانیش بۆ چەند هۆکارێک دەگەرێتەوە، بەشێک لەو دەوڵەتانە لە ژێر رکێفیئەمریکادان، بەشێکی دیکەیان ترسیان هەیە، بەشێکی دیکەشیان توانایان نییە هەڵوێستیان هەبێت.
