عەلی حەمادی: یاریکردن لە بەسرە سەد هێندەی ستامفۆرد بریج باشترە
عەلی حەمادی ئاماژەی بەوەکرد کە جۆش و خرۆشی هاندەرانی بەسرە سەد هێندەی ستامفۆرد بریج باشترە.
عەلی حەمادی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یاریزانی پیشەگەری ویمبڵدۆنی ئینگلیزی دووپاتی کردەوە کە یاریکردن لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە سەد جار باشترە لە یاریکردن لە ستامفۆرد بریج تایبەت بە یانەی چێڵسی.
عەلی حەمادی لە چاوپێکەوتنێکدالەگەڵ ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک رایگەیاند: نزیکەی 40 ملیۆن کەس هەن دەیانەوێت لە یارییەکی تۆپی پێدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن، ئەمەش شتێکە کە زۆر کەس ئەزموونی ناکەن، کاتێک ئەو لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە یاریم دەکرد لە بەرامبەر ئەندەنوسیا، 65 هەزار بینەر هەبوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ستامفۆرد بریج یاری کردووە، کەش و هەوا باش بوو، بەڵام لە بەسرە بەهۆی وزە و ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆرەوە 100 هێندە باشتر بوو، ئەستەمە وەسفی ئەوە بکەت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێش ئەوەی ئەو یارییە ئەنجامبدات لەوێ خەڵک باسی کەشوهەوای بەسرەیان بۆ دەکرد، بەڵام باوەڕم پێ نەکرد، بەڵام کاتێک بۆ یەکەمجار لەوێ یاری کرد ، جۆش و خرۆشییەکی شێتانە بوو ، پاشانیش گۆڵ تۆمار بکەیت دەبێتە یەکێک لە خۆشترین هەستەکان لە ژیانی وەرزشیدا.
عەلی حەمادی وەرزێکی نایاب لە خولی پلە دووی ئینگلتەرا بەڕێدەکات، چونکە لەم وەرزەدا لەگەڵ تیپەکەیدا لە 17 یاریدا بەشداریی لە 13 گۆڵدا کردووە.
