عەلی حەمە ساڵح: ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان ڕودەدات پێشوەخت ڕێككەوتنی سیاسی لەسەركراوە لە نێوان پارتی و یەكێتی
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فڕاكسیۆنی ڕەوتی هەڵوێست ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان ڕودەدات پێشوەخت ڕێككەوتنی سیاسی لەسەركراوە لە نێوان پارتی و یەكێتی كە هیچیان بەشداری دانیشتنەكە ناكەن و نیسابی یاسایی تەواو ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ڕێككەوتنە بە لایەنی دیكەش وتراوە بۆ ئەوەی سەرۆكی كاتی پەرلەمان تەسلیمی یەكێتی بكات و لەبەرامبەر 97 ملیار دیناری قەرزدا كۆمەڵێك دۆسیەی زۆر لە بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ڕێككەوتنە بە لایەنی دیكەش وتراوە بۆ ئەوەی سەرۆكی كاتی پەرلەمان تەسلیمی یەكێتی بكات و لەبەرامبەر 97 ملیار دیناری قەرزدا كۆمەڵێك دۆسیەی زۆر لە بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕە و پێیان وتوە كە ئەو دۆسییەیانە هەڵدەدرێتەوە، بۆیە هەق نیە خەڵكێك خۆی خەریكی ڕێككەوتنی ژێبەژێرە خەڵكی دیكە ئیحراج بكات".
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشكرد، ئەوەی ئەمڕۆ ڕودەدات تەنها سیناریۆیەكی سیاسیە، ئەوان دەچنە ژوەرە و بەشداری كۆبونەوەكە دەكەن، بەڵام نیساب تەواو نابێت و تۆپەكە دەخرێتەوە بەرپێی یەكێتی و پارتی.
ئەوەشی خستەڕو، "ئەوان پێشتر دەیانوت پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەستكەوتێكی گەورەیە و ئەوان ئاستەی پێكهێنانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەكان و حكومەت دەكەن، ئەی ئێستا بۆ تەسلیمی یەكێتی دەكەنەوە، ئەگەر راستەكە و پۆستەكە گرنگە مەیەڵن یەكێتی و پارتی كۆبونەوە بكەن و حكومەت دروست بكەن".
