عەممار حەکیم پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی عێراق پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و لە پەیامێکی نووسراودا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی چل و نۆهەمین یادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، خۆشحاڵین كە بەو بۆنەیەوە بەشداری سەركردایەتی و جەماوەرەكەی بكەین، بەتایبەتی برامان بەڕێز بافل تالەبانی سەرۆكی یەكێتی، كە ژیاننامە ونیشتمانپەروەری و تێكۆشانی دژی دیكتاتۆریەت هەمان دانایی دامەزرێنەرەكەیەتی كە خوالێخۆشبوو سەركردە مام جەلال تاڵەبانییە كە ڕۆڵێكی ماناوەندی و هاوسەنگی لە كەیسە نیشتمانی و یەكلایی كەرەوەكان هەبوو و شان بەشانی هێزە نیشتمانییەكانی دیكە بەشداری لە بنیاتنانی عێراقی تازە لەدوای اڵی 2003 كرد، ئێمە ئەو بۆنەیە دەقۆزینەوە تا دووپات بكەینەوە كە گرنگە بەردەوام بین بۆ چەسپاندن و بەردەوام بوون لە پاراستنی سەقامگیری عێراق، هەروەها گرنگیشە گفتوگۆگردن بەردەوام بێت و پەنا ببرێتە بەر دەستوور بۆ چارەسەركردنی بابەتە هەڵپەسێردراوەكان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گەلی خۆشەویستمان بە هەموو ئینتیما و پێكهاتەكانیەوە.
