عەوادی: ڕۆڵی گەورەمان لە ئاگربەستی لوبنان و غەززە گێڕاوە
وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆڵی گەورەمان هەبوە لە ئاگربەست و كۆتای هێنان بە شەڕەكانی غەززە و لوبنان، دەشڵێت، "عێراق بڕیاریداوە بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی غەززە و لوبناندا بكات".
باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، عێراق ڕۆڵی گەورەی هەبوە لە ئاگربەست و كۆتای هێنان بە شەڕەكانی غەززە و لوبنان، هەروەها پرسی فەلەستین لە هەمو گفتوگۆكانی دەرەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئامادەبو.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق بڕیاریداوە بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی غەززە و لوبناندا بكات، پێشتریش یەكێك بوە لە یەكەمین ئەو وڵاتانەی كە ڕاستەوخۆ هاوكاری گەیاندوەتە غەززە و كەرتی ڕۆژئاوا.
عەوادی باسی لەوەشكرد، سەرۆك وەزیران پێشنیاری پێكهێنانی سندوقێكی عەرەبی-ئیسلامی كردوە، بۆ ئەوەی هاوكاری بگەیەننە ئەو وڵاتانە، هەروەها لیژنەیەكی دیاریكراوی عەرەبی-ئیسلامی پێكبهێندرێت بۆ ئەو مەبەستە و دوبارە ناردنەوەی هاوكاری بەگوێرەی بەرنامەیەكی پلان بۆ داڕێژراو دەستپێبكاتەوە.
