غەززە... کوژرانی 84 كه‌س بەهێرشی سوپای ئیسرائیلی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ،وەزارەتی تەندروستی لەکەرتی غەززە ڕایانگه‌یاند له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل 84 كه‌س كوژراون .
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "ژماره‌ی كوژراوانی ده‌ستدرێژیی به‌رده‌وامی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023ه‌وه تا ئه‌مڕۆ بۆ 55 هه‌زار و 706 كوژراو، 130 هه‌زار و 101 بریندار به‌رزبوه‌ته‌وه، هاوكات ته‌رمی ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان له ژێر داروپه‌ردو و له شه‌قامه‌كاندا ماونه‌ته‌وه و تیمه پزیشكییه‌كانیش ناتوانن فریایان بكه‌ون".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ژماره‌ی كوژراوان له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی ئیسرائیلی له 18ی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه‌ته پێنج هه‌زار و 401 كه‌س، له‌گه‌ڵ 18 هه‌زار و 60 بریندار، هاوكات هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامن له كردنه ئامانجی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون و په‌ناگه و خێمه‌ی ئاواره‌كان، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه زیاتر كردوه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامن له به‌ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی فه‌ڵه‌ستینی له‌كاتێكدا هه‌وڵی وه‌رگرتنی یارمه‌تی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ڕوداوێكی ڕۆژانه‌یه له خاڵه‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك و ئاودا، فڕۆكه و قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی ئیسرائیل له‌بری ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێگاكانی فریاگوزاری، به ئه‌نقه‌ست ته‌قه له ئاواره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یانكوژن و برینداریان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرایه بۆ هه‌مو بنه‌ما و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
