فرۆشتنی سوتەمەنی بەکارتی ئەلیکترۆنی لە عێراق سەرکەوتنی بەدەستهێناوە
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، ئەزمونی فرۆشتنی سوتەمەنی بە شێوەی کارتی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانی سوتەمەنیدا لە عێراق سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە. دەشڵێت، " تادێت رێژەی بەکارهێنەرانی زیاتر دەبێت".
حسێن تالیب بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، فرۆشتنی سوتەمەنی بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانی فرۆشتنی سوتەمەنیدا لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.
وتیشی،" تەنها لە مانگی دوانزەی ساڵی رابردوودا بەبەهای ٣٥٠ ملیۆن دینار سوتەمەنی بەشێوازی کارتی ئەلیکترۆنی فرۆشراوە".
ئەوەشی خستووەتە روو، سەرەتای ئەمساڵ بەشێوەیەکی زیاتر هاوڵاتیان روو دەکەنە بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ کڕینی سوتەمەنی. دەشڵێت،" هەموو کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێدراوە".
