فوئاد حسێن بەشداری له کۆبوونەوەی وەزیرانی ئاستی باڵا له بارەی فەلەستین دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن لە کۆبوونەوەی وەزاری باڵای تایبەت بە فەلەستین بەشدارییان کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە، "جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن ، بەشداریی لە کۆبوونەوەی وەزاری ئاستی باڵا بەناونیشانی: (بەدیهێنانی ئاشتی: چەسپاندنی ئەنجامەکان و داڕشتنی ڕێگای پێشەوە) کردووە، کە لە چوارچێوەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاستی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی ئاشتیانەی فەلەستینییەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان نۆئێل بارۆت ، بە بەشداری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس و سەرۆکوەزیرانی فەلەستین محەمەد موستەفا لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆبوونەوەکە گفتوگۆی بەرفراوانی لەخۆگرت لەسەر ڕێگاکانی پشتیوانیکردن لە دۆزی فەڵەستین، لە ژێر ڕۆشنایی خراپتربوونی ئاستەنگە مرۆیی و سیاسییەکان، جگە لە لێکۆڵینەوە لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە".
