فوئاد حسێن: عێراق بەشێک نییە لە بەرەی مقاوەمە
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەشێک نییە لەوەی بە "میحوەری بەرخۆدان" ناسراوە، هۆشداریشیدا لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەگەر لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا شکستیهێنا.
فوئاد حسێن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا جەختی لەوەکردەوە کە "عێراق بەشێک نییە لە بەرەی مقاوەمە، ئێمە تەنها باوەڕمان بە گۆڕەپانی عێراق هەیە، لە بۆنەی پێشوتریشدا ئەمەم وتوە، دەستوری عێراق هەرچەشنە پێکهاتەیەکی چەکداری لە دەرەوەی چوارچێوەی دامەزراوەی سەربازی فەرمی قەدەغە دەکات، رێگە نادات شەڕ لە دژی هیچ کەسێک ئەنجام بدرێت لەسەر بنەمای بڕیاری تاکەکەسی".
فوئاد حوسێن هێرشیکردە سەر کوتلە چەکدارەکانی عێراق و وتی، "ئەوەی چەند مانگێک لەمەوبەر کردیان زیانی زۆری بە عێراق گەیاند و هیچ سودێکی بۆ دۆزی فەڵەستین نەبو".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دەرفەتێک هەیە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ کوتلە چەکدارەکان بۆ ئەوەی ئەوان و عێراق لەو مەترسیانە بپارێزین کە دەکرێت لە ئەنجامی هێرشی سەربازی لایەنە دەرەکییەکان، وەک ئەمریکا یان ئیسرائیل دەربچن".
ههروهها هۆشداریدا لەوەی كه "ئێران دەبێتە ئامانجی هێرشی ئیسرائیل ئەگەر نەتوانێت لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکادا ڕێکبکەوێت"، وتیشی، "ئەمە مانای ئەوەیە کە کارەسات بەسەر عێراق و ناوچەکەدا دێت".
