فوئاد حسێن: هێشتا هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە عێراق بهردهوامه
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگهیاند، هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە عێراق هەر ماون و بهردهوامیان ههیه، دهشڵێت، واشنتن بەشداری گروپە چەکدارەکان لە حکومەتدا ڕەتدەکاتەوە بەڵام فراکسیۆنە عێراقییەکان ئێستا نوێنەرایەتییان لە پەرلەمان هەیە و لە ئێستادا ڕۆڵێکی بەرچاو لەناو پەرلەماندا دەگێڕن.
فوئاد حسێن لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە ڕایگەیاند، لایهنه سیاسییەکان له گفتوگۆکانیان تا ئێستا نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر کاندیدەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە.
سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی واشنتن بۆ بەشداریکردنی گروپه چەکدارەکان لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق، ئاماژهی بهوهكرد، فراکسیۆنە عێراقییەکان ئێستا نوێنەرایەتییان لە پەرلەمان هەیە و لە ئێستادا ڕۆڵێکی بەرچاو لەناو پەرلەماندا دەگێڕن، بهڵام واشنتن بەشداری گروپە چەکدارەکان لە حکومەتدا ڕەتدەکاتەوە و گفتوگۆکانی تایبەت بە فراکسیۆنەکان تەنها بڕیاری قەوارە سیاسییەکانی عێراقە.
پهیوهست به دهستێوهردانی ئهمریكا له كاروباری پێكهێنانی حكومهت، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، "واشنتن هیچ مەرجێکی ڕاستەوخۆ بەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا ناسەپێنێت".
