فڕۆکەکانی تورکیا بە قوڵایی زیاتر لە سەد کیلۆمەتر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان تیرۆر دەکات
لە ڕاپۆرتێکی مەیدانی، کەناڵی تەلەفزیۆنی فرانس 24 ڕایگەیاند، بە بیانووی بوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەم ناوچەیە، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیای لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی France24 فڕۆکه و فڕۆکه بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆپەڕاسیۆنێکیان به قوڵایی 130 کیلۆمەتر له هەرێمی کوردستان ئەنجامداوه و بەهۆیەوه کوژراو و برینداربوونی هاووڵاتیانی سڤیلی لێکەوتووه.
ڕاپۆرتی کەناڵی فڕانس کە چەند هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوان لەسەر هێرشەکانی تورکیا قسەیان کردووە ڕێگریان کرد کە ڕووخساریان دیاربکەوت بەهۆی هەڕەشەی سوپاو هێزەکانی تورکیا بۆ سەر ژیانیان، بۆیە هەندێکیان ڕازی بوون بەبێ ناو و ڕووخسار لەگەڵ ئەم تۆڕە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکرێت.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئێستادا نزیکەی 25%ـی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا کراونەتە ئامانج، ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و ژمارەیەکی زۆرتر لە خەڵکی سڤیل لە باکووری هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان ئەم ناوچانە بەجێبهێڵن.
