فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی هەدەپە یەکەم پەیامی دوای حوکمی زیندانی بڵاوکردەوە
فیگەن یوکسەکداغ کە لە دۆسیەی کۆبانێدا 32 ساڵ و نۆ مانگ سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا، لە یەکەم لێدوانی دوای حوکمەکە رایگەیاند، "بڕیاری سزای قورس ناتوانێت گەلانی تورکیا لە دەرفەتی ژیانی هاوبەش پاشگەز بکاتەوە، ئەمڕۆش ناتوانن سەرمان بەم حوکمە بنەوێنن، بە بەرخۆدان ماوین، بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
دوێنێ پێنجشەممە (16ـی ئایاری 2024)، سەرکردەکانی هەدەپە لە ئەنقەرە حکومی زیندای قورس دران، یەکێکیان فیگەن یوکەسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بوو کە لە دوای حوکمەکەی لە پەیامێکدا وتی: "تا ئەمڕۆش نەیانتوانیوە چۆکمان پێ دابدەن، بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
ئەمەش دەقی پەیامەکەی یوکسەکداغ:
لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەی لە دۆسیەی کۆبانێدا زیندانی کراین، ئێمە شکۆ و ئازادیی گەلەکەمان و ژنان و کرێکاران و دادپەروەریمان پاراست، دژایەتی سوپای قڕکەر و دەستدرێژیکەری داعش و هاوکارەکانی و هێرشکردنەسەر ویژدانی کۆمەڵگە، بە پشتیوانی و ئایدیاڵی وڵاتێکی مرۆڤانەی مەزن و کۆمارێکی دیموکراتیک دەبێت، ئێمە دژی ئۆپەراسیۆنی وەشاندنەوەی سیاسەتی دیموکرات و بەرخۆدان داین و هەر هەنگاوێک دژی ژیانی هاوبەش و پاشەڕۆژی گەلان پووچەڵ دەکەینەوە.
یوکسەکداغ وتیشی:ەئێمە باوەڕمان بە هێز و باوەڕیی و ڕەوایەتی خۆمانە، بەهیواین گەلانی ئێمەش بە پێداگری و بەم باوەڕەوە لەسەر ڕێگەی ئازادیی بەردەوام بن، با کەس خەمگین نەبێت، تا ئەمرۆ نەیانتوانی لەناومان ببەن، نەیانتوانی سەرمان پێ نەوی بکەن، بڕیاری سزای قورس ناتوانێت گەلانی تورکیا لە دەرفەتی ژیانی هاوبەش پاشگەز بکاتەوە، ئەمڕۆش ناتوانن سەرمان پێ نەوی بکەن، بە بەرخۆدان ماوین، بە بەرخۆدان سەردەکەوین.
