فەتوای هەرێم رونکردنەوەیەک لەبارەی مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە
سەرۆکی فەتوای هەرێم لەرونکردنەوەیەکدا لەبارەی مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکرۆنیەوە ڕایگەیاند، " شەرعی نییە چونکە ئەگەری هاککردنی تێدایە و ئەوکاتە ئەفەوتێیت و ناتوانی ئێخەی کەس بگریت".
د، حەسەن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی دیجیتاڵی ناشەرعییە، و دروست نیە بەهۆی ئەوەی هەندیك لە مەرجەکانی شەرعی تێدانیە و لە چوارچێوەی هیچ مامەڵەیەکی شەرعی یەکناگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "سەبارەت بە مامەڵەکردن بە دراو ئەو یاسایانەی شەریعەتی ئیسلام دایناوە، چونکە ئەم دراوە دەچێتە دراوی وەرەقی، دراوی وەرەقیش لە جێگایە زێڕ و زیودایە، پێویستە هەندێک داڕشتە هەیە بیگرێتەوە، ئەگەرچی ئێمە درکی زۆربەیشی نەکەین واجبە لەسەرمان گوێڕایەڵی شەرع بین".
ئاشکراشیکرد: "لێرەشدا هەندێک مەرج هەیە بۆ مامەڵەکردن لە زێڕ و زیو شەریعەتی ئیسلام دایناوە ئەویش دەبێت، بە ئەندازەی یەکتر بێت و دەستاودەست بێت، هەربۆیە مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی چونکە دراو نیە و ناجێتە جێگای دینار و دۆلار و تمەن و لە هەمان کاتدا بێتە سەر حسابەکەت ئەوەشنیە".
جەختی لەوەشکردەوە: "مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی لە هەر خولەکێکدا گریمانەی هاککردنی هەیە یان خاوەنەکەی ئەکاونتەکە دابختا ئەوا ئەفەوتێت ، لەوکاتەدا ناتوانین ئێخەی کەس بگریت و پاشانیش ڕەسیدێکی نیە بۆیە لە شەرعی ئیسلامدا هەر مامەڵەیەک نەیزانی پارێزراوە دەبێت ماڵ و سەروەت و سامانت ئەوا دەبێت خۆت لێی بەدووربگریت".
دەشڵێت: "هەر مامەڵەیەک ببێتە زیان دەبێت لاببرێت".
