فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەمنی و بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت لە بەغداد و پارێزگاکان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ شەممە سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:لە میانەی سەردانەکەیدا، سودانی لە ڕێگەی فەرمانگەی تەلەفۆنییەوە تەماشایی بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پلانە ئەمنییەکانی کرد بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و دۆخی دەنگدانی تایبەت کە بەیانی ئەمڕۆ دەستی پێکرد.
ئاماژەی بەوەکرد" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لە پارێزگاکان بەدواداچوونی کرد بۆ بارودۆخی ئەمنی و هەڵبژاردن لە پارێزگاکانیان و جەختیشی کردەوە لەسەر خستنەگڕی هەموو هەوڵەکان لە پێناو دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەدا".
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕاسپەردەکانی پێشووی نوێکردەوە بۆ سەرکردە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ ئەوەی هیچ جۆرە فشار و کاریگەرییەک نەکەنە سەر هەڵبژاردەکانی کارمەندان و بڕیاردان بۆ خۆیان بەجێبهێڵن بۆ هەڵبژاردنی هەر کەسێک کە بە گونجاوی دەزانن، جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە بەرزترین ئاستەکانی ئامادەکاری بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی کە ئامانج لێی تێکدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بێت.
