فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کۆلێژی هێزی ئاسمانی لە بنکەی سوێرە دەکاتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، مەحەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە کۆلێژی هێزی ئاسمانی لە بنکەی ئاسمانی سوێرە کردەوە، هەروەها ، گەشتێکی بە ناو بەشەکانی کۆلێژەکەدا ئەنجامدا و تەماشایی تەکنیکەکانی ڕاهێنان و ئامادەکردنی فڕۆکەوانەکانی کرد.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە میانی مەراسیمی کردنەوەی کۆلێژەکەدا ڕایگەیاند ئەم کۆلێژە بینایەکە زیاد دەکرێت بۆ کۆلێژ و بنکەکانی دیکە، بۆ ئەوەی پاڵەوانەکانمان بەردەوام بن لە پاراستنی ئاسمانی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەرییەکەی و شکست بە تیرۆر بهێنن، وە ئاماژەی بە ڕاسپاردەکانی کرد کە لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووە تایبەت بە گەڕاندنەوەی ژێرخانی هەموو جومگەکانی دەوڵەت، لەوانە پەرەپێدانی ژێرخانی وەزارەتی بەرگری و پڕچەککردنی لە باشترین کارگەکانی جیهان.
هەروەها سودانی ستایشی هەوڵی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە بەشداربوون لە تەواوکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە لە کاتی دیاری کراودا، بە نوێنەرایەتی بەڕێز وەزیری بەرگری و بەڕێوەبەرایەتی کارە سەربازییەکان، جگە لە ڕۆڵی وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و دارایی و ناوخۆ و ئەو کۆمپانیایەی کە پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە وتارێکیدا لە میان مەراسیمی کردنەوەی کۆلێژی سەربازی سوێرە رایگەیاند:کۆلێژی هێزی ئاسمانی بینایەکە زیاد دەکرێت بۆ زنجیرە کۆلێژ و بنکەکەنای ئەم سەرکردایەتییە، بۆ ئەوەی پاڵەوانەکانی ئەم بەشە بەردەوام بن لە پاراستنی ئاسمانی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەرییەکەی.
ئاماژەی بەوەدا "فڕۆکە عێراقییەکان وانەی لەبیرنەکراویان دا بە تیرۆریستانی داعش وتا ئێستاش بەردەوامن لە وێرانکردنی حەشارگەکانیان و بوونە هۆی ئەوەی توندترین شکستیان پێ بهێنرێت".
وتیشى" لەو کاتەوەی دەستمان بە ئەرکەکانمان کردووە، ئێمە لە بەرنامەی حکومەتدا فەرمانمان کردوە بۆ گەڕاندنەوەی ژێرخانی هەموو جومگەکانی دەوڵەت".
سودانی له درێژەی وتارەکەیدا باسی لەوەکرد"جەختمان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی ژێرخانی وەزارەتی بەرگری و پەرەپێدانی تواناکانی سوپا و دابینکردنی چەکی مۆدێرن لە یەکێک لە باشترین کارگە جیهانییەکان".وتیشى"فەرمانمان کرد بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە گرێبەستیان لە سەر کراوە و دواکەوتون لە جێبەجێکردنیان، لەوانەش پڕۆژەی بنکەی سوێرە (بارەگای کۆلێژی هێزی ئاسمانی) بەهۆی گرنگییەکەیەوە لە خزمەتکردنی دامەزراوە سەربازییەکان بەگشتی و هێزی ئاسمانی بەتایبەتی".
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختیکردەوە" ئەم بینایە ئەفسەری فڕۆکەوانی شارەزا بۆ سوپای عێراق دابین دەکات پاش ئەوەی خوێندن و ڕاهێنانیان پێ دەکرێت،و ئەمڕۆ کۆلێژی هێزی ئاسمانی ڕووناکی بەخۆیەوە دەبینێت دوای ئەوەی دووبارە کاری لەسەر دەکرێت و زیاتر لە 72% ژێرخانی تەواو کراوە".
له كۆتایدا دەست خۆشی لە هەموو ئەندامانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، هەڵۆکان و ئەندازیاران و تەکنیکاران دەکەم.
