المطلع
عاجل

post-image

قائیمقامیەتی سلێمانی: هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندو کراوەبێت و رێگە نادرێت ببرێتە دەرەوەی هەرێم


21:41 كوردستان
2025-04-29
73967

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئەمڕۆ بەجیا لەگەڵ لیژنەی دیاریکردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و لیژنەی هاوسەنگی سەوزەو میوە کۆبوەوە و تێیدا بڕیاردرا، هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندو کراوەبێت و رێگە نادرێت ببرێتە دەرەوەی هەرێم، هەروەها بڕیاردرا قەدەغەی هاوردەکردنی بەردەوام بێت و لە سەرەتای و ناوەڕاستی مانگی داهاتو هاوردەکردنی پیازو شوتی قەدەغە دەكرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، بە مەبەستی هاوسەنگی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و سەوزەو میوە لە سنوری سلێمانی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی بەجیا لەگەڵ لیژنەی دیاریکردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و لیژنەی هاوسەنگی سەوزەو میوە کۆبوەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تایبەت بە پرۆژە کشتوکاڵی و پەلەوەرییەکان بڕیار درا لیژنە هاوبەشەکان رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆئەوەی ئەندازیاری کشتوکاڵی راستەوخۆ لەسەر پرۆژە بێت و سەرپەرشتی پرۆژە کشتوکاڵی و پەلەوەرییەکان بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندو کراوەبێت و رێگە نادرێت ببرێتە دەرەوەی هەرێم. لەگەڵ ئەوەشدا تا ناوەڕاستی مانگی (حوزەیران/6) قەدەغەی راوەماسی بەردەوام بێت.
ئەوەشی خستەڕو، لەبارەی هێلکەی خواردنەوە قائیمقامی سلێمانی بڕیاریدا بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆوە قەدەغەی هاوردەکردنی بەردەوام بێت، هەرکاتێک نرخی هێلکە لە بازاڕدا بەرزبێتەوە بەناچاری دەرگای هاوردەکردنی دەکرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، کاری پێویست کراوە بۆ رێگری لە تای خوێنبەربون و  بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی 26 تیمی پێکهێناوە و سەردانی گوندەکان دەکات بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی و شتنەوەی ئاژەڵ، لیژنەکانی قائیمقامیەتیش راسپێردران چاودێری گۆشتفرۆشەکان زیاتر بکەن.
باسی لەوەشكرد،  لەبارەی سەوزەو میوەوە بڕیاردرا لە ماوەیەکی کەمدا زیادەڕەوییەکانی ناو عەلوەی سلێمانی بەتەواوی لاببرێن و رێگە نەدەن هیچ میوە یان سەوزەیەکی ناتەندروست ببرێتە بازاڕەوە. هاوکات باس لەوەش کرا کە لەپێناو گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ بڕیاردراوە لە 1ی (ئایار/5) هاوردەکردنی پیاز و 15ی (ئایار/5) هاوردەکردنی شوتی قەدەغە بێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 12816
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 11495
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12320
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12087
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11481
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11316
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11243
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11333
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11357
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12239
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 11665
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12017
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10077
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11421
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11141
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4467
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 10994
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5971