قاسم ئه‌عره‌جى: ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه گرێدراوه
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى عێراق كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى له ئه‌نجامى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، ڕووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى ئه‌منيدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هاريكاريى هه‌موو لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و ڕۆڵى ڕاوێژكارى ئاساييشى نه‌ته‌وه‌يى و تيمه‌كه‌ى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له بوارى ئه‌منى و پاراستنى سه‌قامگيريدا ئەنجامی دەدەن، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه ئه‌عره‌جى دووپاتى كرده‌وه كه ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه گرێدراوه و ستايشى ڕۆڵى نيشتمانيیانه‌ى نێچيرڤان بارزانى كرد له لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
