قالیباف: ترەمپ دەبێت درك بكات كە ناتوانێت لەڕێگەی شەڕ و هەڕەشەوە ئاشتیمان بەسەردا بسەپێنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ،محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دووپاتی كردەوە کە سەرۆكی ئەمریكا دەبێت درك بەوە بكات كە ناتوانێت لەڕێگەی شەڕ و هەڕەشەوە ئاشتیمان بەسەردا بسەپێنێت.
قالیباف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەمڕۆ هەموو خەڵكی ئێران، لە هەموو چین و توێژەكانی ژیانەوە، لە بەرگریكردن و یەكڕیزی لە بەرگری كردن لە ئێران.
ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئێستا خۆگرتنێكی زۆرمان نیشانداوە لەبەرامبەر هەوڵەكان بۆ فراوانكردنی بازنەی شەڕ لە ناوچەكەدا، سەرۆكی ئەمریكاش دەبێت درك بەوە بكات كە ناتوانێت لەڕێگەی شەڕ و هەڕەشەوە ئاشتیمان بەسەردا بسەپێنێت.
هەروەها ووتیشی: سەبارەت بە قەوارەی زایۆنیستی، بە بێ پشتیوانیی ئەمریكا، بۆ یەك ڕۆژ بەرگەی هێرشی ئێمە ناگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، لە باكوورەوە بۆ باشوور، هەموو شوێنێكمان كردە ئامانج لە ناوچە داگیركراوەكان، لە هەر شوێنێك بمانەوێت، لە تەلئەبیب و حەیفا و بە پێچەوانەی ئەوەی دوژمن خەیاڵی كردبوو، هێزە چەكدارەكانمان توانیان بە خێرایی سەنگەرەكان كۆنترۆڵ بكەن.
