قوباد تاڵەبانی:تاکە رێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەستورە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگهیاند، گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لەڕێگەی یاسا و دەستورەوە چارەسەر بکرێن. بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهكهی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ڤۆلکەر پێرسێس، سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچونەوەی ستراتیژی بە ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق (یونامی) کۆبوهوە و پێکەوە باسی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.
لەکۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەمە لەهەولێر بەڕێوەچو تیشكیان خسته سهر ڕۆڵی تیمى نهتهوه یهكگرتوهكان لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی رۆڵی گرنگ و دیاری ئەوانی کرد و لەوبارەیەوە ئاماژهى به ههوڵ و كارهكانى یونامى كرد لە یارمهتیدانی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سهقامگیرى و چارەسەر کردنی کێشەکان لەڕێی دیالۆگەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، رەوشی ناوخۆى ههرێمى كوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا خرایە بەرباس و جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لەڕێگەی یاسا و دەستورەوە چارەسەر بکرێن.
هەر لە کۆبونەوەکەدا ڤۆلکەر پێرسێس، پلان و بەرنامەی یونامى بۆ داهاتو خستەڕو، ئاماژەی بەوەشدا کە ئامادەن بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ عێراقییەکان.
