قوبرس نیگەرانی لە زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی
پۆلیسی قوبرس ڕۆژی دووشەممە 10 کەسی دەستگیرکرد بە گومانی بەڕێوەبردنی گروپێکی چەتەی تاوانکاری بۆ گواستنەوەی کۆچبەران، لە کاتێکدا دوورگەکە لە سەرەتای ئەو هەفتەدا ژمارەی کۆچبەران بۆی زیادی کردووە.
قوبرس، کە دەکەوێتە نێوان سێ کیشوەرەوە، لە ساڵی 2017ەوە ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆی زیادی کردووە.
بەرپرسانی قوبرس لەم ڕۆژانەی دواییدا بەردەوام نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەوەی کە خراپبوونی خێرای دۆخی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوچەکە ببنە پەنابەر لە ولاتانی تر.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی قوبرس ڕایگەیاند کە نزیکەی 264 هاووڵاتی سوری لە سەرتای ئەم هەفتەیەدا گەیشتوونەتە قوبرد دوای ئەوەی لە کەناراوەکانی لوبنانەوە بە ڕێککەوتن.
پۆلیس دەڵێت کە گومانلێکراوەکان بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە چەند شوێنێکی جیاواز لە ناوچەی پافۆس لە ڕۆژئاوای دوورگەکە دەستگیرکراون بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان و هەروەها سەر بە ڕێکخراوێکی تاوانکاری و قاچاخچێتی و سپیکردنەوەی پارەن، هەروەها پۆلیس جەختی کردەوە کە یەکێکیان بە بڕێکی زۆر پارە دەستگیرکراوە.
قوبرس لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی هەشتی ئەمساڵ 7369 داواکاری پەنابەری وەرگرتووە.
