كاره‌با هۆكاری كوژاندنه‌وه‌ی گشتی ئاشكراده‌كات وبەڵێنی چارەسەری بەپەلە دەدات
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، زیادبونی لۆد له‌سه‌ر سیستمی كاره‌با له پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و بابل بوه‌ته هۆی پچڕانی هه‌ردو هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با (موسه‌یب بابل 400 كیلۆڤۆڵت) و به‌وهۆیه‌وه كوژانه‌وه‌ی گشتی رویدا.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویكرده‌وه، "به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی بێوێنه‌ی پله‌كانی گه‌رما، زیادبونی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنان، زیادبونی لۆدی كاره‌با له پارێزگاكانی بابل و كه‌ربه‌لا، كه ملیۆنان سه‌ردانكه‌ر سه‌ردانی ئه‌و دو شاره‌یان كردوه، هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای (موسه‌یب-بابل ژماره 1 و 2، 400 كیلۆڤۆڵ) پچڕاون".
ڕونیكرده‌وه، ئه‌م پچڕانه بوه هۆی "له‌ده‌ستدانی له‌ناكاو و به‌ڕێكه‌وت زیاتر له 6 هه‌زار مێگاوات بۆ تۆڕه‌كه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی خێرابونی فرێكوێنسیی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، له ئه‌نجامدا كوژانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی سیسته‌مه‌كه رویدا".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ئێستا تیمه‌كانی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به ئاماده‌بونی مه‌یدانی له ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵدا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ورده ورده یه‌كه پچڕاوه‌كان و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ كاركردن له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا".
وه‌زاره‌تی كاره‌با داوای له به‌شداربوان كردوه "كاره‌با به‌شێوه‌ی عه‌قڵانی به‌كاربهێنن، فشاری سه‌ر هێڵه‌كانی كاره‌با بپارێزن له نێوان پله‌ی گه‌رمی به‌رزی پێوانه‌ییدا".
